Kurdistan Press - لەبارەى ئیمتیازێکی خانەنشینى زانیارى نوێ گەیشت لەبارەى ئیمتیازێکی خانەنشینى زانیارى نوێ گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەى ئیمتیازێکی خانەنشینى زانیارى نوێ گەیشت

ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مۆڵەت و مووچەی مۆڵەتی كەڵەكەبوو، وەزارەت و فەرمانگەكان ئاگادار دەكاتەوە. شارەزایەكی بواری کارگێڕی و وەزیفیش چەند وەردەكارییەكی پەیوەست بەم دۆسییەیەی فەرمانبەران  دەخاتە ڕوو.

بەپێی نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان و تیایدا هاتووە: "فەرمانبەر لەنێو هەر مۆڵەتێكدا بێت نابێت لە ماوەی مۆڵەتدا رەسیدی مۆڵەتی زیاد بكات، بەڵكوو دەبێت تەنیا لەبارەی خزمەتی فیعلی رەسیدی مۆڵەت كەڵەكە بێت."

ئاماژە بەوەش دراوە، نابێت لێكدانەوەی هەڵە بۆ مۆڵەتی كەڵەكەبوو بكرێت، چونكە لەڕووی یاسایی ئەوە رێگەی پێ نادرێت و دەبێت راست بكرێتەوە و وەزارەتەكان كاری پێویست ئەنجام بدەن.

فەتحی مستەفا، شارەزای بواری کارگێڕی و وەزیفی، رایگەیاند: "بەپێی رێنوێنییەكان بۆ مۆڵەتی كۆكراوە و كەڵەكە بو،و كاتێك كە فەرمانبەرێك حەواڵەی خانەنشینی دەكرێت، مافی خۆیەتی مووچەی مۆڵەتی كۆكراوەی 180 رۆژی پێ بدرێت كە دەكاتە شەش مانگ و لەنێو فەرمانبەران پێی دەڵێن (ئیكرامییە)."

ئاماژەی بەوەش دا: "فەرمانبەر مافی ئەوەی هەیە لە مانگێكدا سێ رۆژ مۆڵەت و لە ساڵێكدا 36 رۆژ مۆڵەت وەربگرێت، بەڵام فەرمانبەر ئەو مۆڵەتانەی وەرنەگرتووە و بۆی كەڵەكە بووە، تاكوو 180 رۆژی مۆڵەت بە مووچە خەرجی دەكات، لەسەرووی 180 رۆژەكەشیەوە دەكرێت بە خزمەتی خانەنشینی و ئەچێتە سەر خزمەتی خانەنشینیی فەرمانبەرەكە."

شارەزاكەی بواری کارگێڕی و وەزیفی دەشڵێت: "بۆ نموونە، فەرمانبەرێك 300 رۆژی هەبوو، بایی 180 رۆژ پارەی لەبەرامبەر مۆڵەتی كەڵەكەبوو پێ دەدەن و باقییەكەی كە 120 رۆژە لەكاتی خانەنشینبووندا بە خزمەت بۆی دەكرێت."

جەختی كردەوە: "بەپێی نووسراوەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر مۆڵەتێك كە دەدرێت، بۆ نموونە مۆڵەتی نەخۆشی، یان مۆڵەتی بێ مووچە، مۆڵەتی دایكایەتی، ئەوە مافی فەرمانبەرەكە لە مۆڵەتی كەڵەكەبوو بەشی نابێت، بەڵكوو لە خزمەتی فیعلی بۆی هەیە مۆڵەتی كەڵەكە بێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه