⸻
بەپێی ئامارەکانی کارووباری فرۆشتنی ووزە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران بڕی پارە بۆ هاوبەشان هاتووە بەم شێوەیە:
بەپێی ئامارەکان:
زیاتر لە (٤١,٠٠٠) هاوبەش لە پرۆژەی رووناکی تۆمارکراون لە پۆلەکانی (مالان، بازرگانی، پیشەسازی، کشتوکالی و میری).
لە کۆی ئەم ژمارەیەدا (٣٣,٣٧٠) هاوبەش، مالانن.
ئەم ئامارە تەنها تایبەتە بە هاوبەشانی مالان، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا گلەی زۆر لەلایەن ئەوانەوە سەبارەت بە بڕی پارەی کارەبا هەبوو.
• (٢٧,٢٤٦) هاوبەش، واتە بە رێژەیی (٨١,٦٥٪)، بڕی خەرجی کرێی کارەبای مانگی یەکیان بۆ هاتۆتەوە.
• لەم ژمارەیەدا، (٢١,٤٠٨) هاوبەش (بە رێژەیی ٦٤,١٥٪) بڕی پارەی کارەبایان لە نێوان (٧٥٠ تا ٢٠٠,٠٠٠) دینار بووە.
• هەروەها (٦,١٢٤) هاوبەش، واتە (١٨,٣٥٪)، لە مانگی یەکدا هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ نەهاتۆتەوە.
• نزیکەی (٥,٨٠٠) هاوبەشیش بڕی پارەی کارەبایان (٢٠٠,٠٠٠ دینار بەرەو سەرەوە) بووە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران


وەڵام بدەوه