KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی هەنگاریا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 15/2/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵوێزی هەنگاریا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و کولتوور و خوێندنی باڵادا.
باڵوێزی هەنگاریا، سڵاو و ڕێزی سەرۆکوەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی هەنگاریای کرد وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه