ژمارەیەكی زۆری جووتیاران دژی حكوومەتی عێراق گردبوونەوە و داوای شایستە داراییەكانیان دەكەن كە تا ئێستە وەریان نەگرتووە.
ئەمڕۆ سێشەم 17ـی شوبات، جووتیارانی كەركووك گردبوونەوە و داوای شایستە داراییەكانی خۆیان كرد، كە هەموو ساڵێك تەنیا لە هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكان دوا دەكەوێت.
بەكر حەسەن نوێنەری ئەو جووتیارانە، رایگەیاند، حكوومەتی عێراق تا ئێستە زیاتر لە 55% پارەی گەنمی وەرگیراوی جووتیارانی نەداوە، وەرزی چاندنی ساڵی نوێش تەواو بوو و ئەمە پارەی ساڵی رابردووە.
زیاتر گوتی، شایستەی جووتیاران زیاتر لە 412 ملیار دینارە، تا ئێستە تەنیا 168 ملیار دینار دابەش كراوە، بۆیە ئەمە بارگرانییەكی زۆری لەسەر جووتیاران دروست كردووە.
باسی لەوەش كرد، ئەمڕۆ وەك جووتیاران لە بەردەم سایلۆی كەركووك گرد بووینەوە، ناڕەزایەتیمان هەیە و ئەمە هۆشدارییە بۆ حكوومەتی عێراق، لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەكە، هەنگاوی كرداری دەنێین و گردبوونەوەكان فراوان دەكەین.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
شەڕی دوو هەفتە
ئەمرۆ
مەترسی وێرانکەر لەسەر ئێران ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر ئێران گۆڕا
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه