Kurdistan Press - کاتی نوژەنکرنەوەی قەڵای هەولێر ڕاگەیاندرا کاتی نوژەنکرنەوەی قەڵای هەولێر ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی نوژەنکرنەوەی قەڵای هەولێر ڕاگەیاندرا

سەرۆکی کۆمسیۆنی بووژانەوەی قەڵای ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا و بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، قۆناغێکی نوێی نۆژەنکردنەوەی قەڵات دەستپێدەکات کە نیشتەجێکردنەوەی خێزانەکان و کردنەوەی بەشێک لە شوێنە گشتییەکان لەخۆ دەگرێت.
​د. یادگار محەمەد سەلیم، سەرۆکی کۆمسیۆنی بووژانەوەی قەڵاتی ھەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "لە ڕێکەوتی ١٠ی ئاداری ٢٠٢٦، پڕۆژەیەکی بەرفراوان بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای ھەولێر بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی یونسکۆ دەستپێدەکات. ئەم پڕۆژەیە چەندین بڕگەی گرنگ لەخۆ دەگرێت، لەوانە:"
​نۆژەنکردنەوەی ڕەفەکانی بەرامبەر دەرگای باشوور و ناوچەی سەرووی چایخانەی مەچکۆ.
​بەردڕێژکردنی چەند ناوچەیەک و نۆژەنکردنەوەی دیوارە داڕماوەکان.
​نۆژەنکردنەوەی ستوونەکانی ناو قەڵات و چەند خانوویەک لە دیوی مافوور فرۆشەکان.
​د. یادگار ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی حکوومەت بەسیستەمکردنی قەڵاتە پێش کردنەوەی بە ڕووی گشتیدا. سەبارەت بە نیشتەجێبوون گوتی: "پلانمان ھەیە دوای تەواوبوونی کارەکان، ٥٠ خانەوادە بەپێی میکانیزمێکی تایبەت لە ناو قەڵات نیشتەجێ بکرێنەوە. ئێستا ٤٠ خانوو ئامادەن، بەڵام بۆ کاروباری کارگێڕی و سەنتەرەکان بەکاردێن."
​سەبارەت بە بۆنەکانی نەورۆزی ئەمساڵ، سەرۆکی کۆمسیۆنی بووژانەوە جەختی کردەوە کە بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر، بەرنامەیەکی تایبەت بۆ ڕازاندنەوە و پیرۆزبایی جەژن لە ناو قەڵات ئامادە دەکرێت، کە وردەکارییەکانی لە داھاتوویەکی نزیکدا ڕادەگەیەنرێت.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه