سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كرد.
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە X پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەكەم بۆ كۆچی دوایی عەبدولمونعیم عەلاقی برای.
"لە خودای گەورە داواكارم گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارەكەی ببەخشێت." سەرۆك وەزیرانی كوردستان وای نووسیوە.


وەڵام بدەوه