Kurdistan Press - زیاد کردنی نرخی کارتی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە زیاد کردنی نرخی کارتی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زیاد کردنی نرخی کارتی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق بڕیاری سەپاندن و زیادکردنی باجی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق جێبەجێ  دەكات، بەڵام  بۆ کارتەکانی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق، كە رۆژی  23ی شوباتی 2026 دەرچووە، بڕیار دراوە: "بە سەپاندنی كرێی خزمەتگوزاری بەڕێژەی 20% بەسەر كارتەكانی مۆبایل و ئینتەرنێت جا فرۆشتنی لە ڕێگەی كارتەوە بێت یان ئەپڵیكەیشنەكانەوە بێت."

جەختیشی كردۆتەوە، وەرگرتنی ئەو 20% تەواوی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت (كێبڵ و وای فای) دەگرێتەوە و بڕیارەكەش لە 23ی شووباتەوە جێبەجێ دەكرێت.

دیلان ڕه‌شاد، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومەتی هەێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "زیادکردنی باجی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق جێبەجێش بکرێت، بۆ کارتەکانی ئینتەرنێت هەێمی کوردستان ناگرێتەوە، چونکە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە لای ئێمە مۆڵەت و گرێبەستیان هەیە و پابەندی ڕێنماییەکانی ئێمەن."

ئەوەشی خسته ڕوو: کۆمپانیاکانی پەیوەندی و مۆبایل مۆڵەتیان لە لایەن حکوومەتی فیدڕاڵ پێدراوە، بۆیه پابەندی بڕیارەکانی ئەوان دەبن.

جەختی کردەوە، کۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەێمی کوردستان لەسەر نرخی پاکێجەکانی خۆیان بەردەوامن و هیچ زیادبوون و کەمبوونێک لەئارادا نییە.

لە ساڵی 2023 باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە عێراق هەڵگیرا، بەڵام جارێکی دیکە حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ زیادکردنی داهات بڕیارەکە جێبەجێ بكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا