Kurdistan Press - کەشناسی : شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کەشناسی : شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی : شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی شوبات، بەڕێوەبەرایتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمەباران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات پاشان کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبارێت.
هەروەها کەشناسی ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت وە پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراووەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی هەینی، 27ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت .پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بە نزیکی 4 بۆ 5 پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان 6 بۆ 7 پلە نزم دەبێتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE

KurdistanPress Mobile App

ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا