فەرمانگەی میدیا و زانیاری چەند ڕێنوێنییەکی نوێ بۆ ڕووماڵی میدیایی و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی بڵاو دەکاتەوە
بە مەبەستی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان لە بارودۆخی ئێستادا، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی تایبەت و چەند قەدەغەکردنێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی (ناوخۆیی و بیانی) و دیجیتاڵمیدیا بەکارهێنەرانی سۆشیالمیدیا دەرکرد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەخت دەکاتەوە کە پێویستە لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوە ئەمنییەکاندا، ڕەچاوی چەند خاڵێک بکرێت، لەوانەش بڵاونەکردنەوەی ڤیدیۆی ڕاستەوخۆی ئاراستەکردنی درۆن و مووشەکەکان، شوێنی وردی زیانلێکەوتووان، هاوکات کۆمەڵێک ڕێنمایی دەداتە ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی میدیا لەبارەى بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە بۆیان دەنێردرێت، جگە لە پێدانی ڕێنمایی دروست، بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم دۆخەدا


وەڵام بدەوه