وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە مارکۆ ڕوبیۆ، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کرد و وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی کرد کە ئێران و گرووپە میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە عێراق و لە ناویشیدا لە هەرێمی کوردستان ده‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "هەردوولا جەختیان کردەوە لە گرنگیی ئەوەی حکوومەتی عێراق هەموو ڕێکارە گونجاوەکان بگرێتەبەر بۆ پارێزگاریکردن لە کارمەندان و ناوەندە دیپلۆماسییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا."


وەڵام بدەوه