سالار حاجی عه‌لی شاره‌زای بواری گه‌ردونی له هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ کوردستان پرێس ناردوه رایگه‌یاندوه، ئێواره‌ی ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه له هیچ وڵاتێك مانگ نابینرێت، چونكه ڕۆژی 19ی (ئازار/3)ی 2026 له‌كاتژمێر (04:23:24s ) به‌ره‌به‌یان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، مانگ نوێ ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌ركه‌وتنی هیلالی مانگ له (٪0.1 )ده‌كه‌وێته كاتژمێر (08:52:45s) سه‌ر له‌به‌یانی.
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، هه‌مان رۆژ واته 19ی مانگ، ته‌مه‌نی هیلال تا كاتی نوێژی شێوان 13 بۆ 14 كاتژمێره، هیلالی مانگ به (ته‌له‌سكۆپ ) ده‌بینرێت، دواتر بۆ ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ مانگ ده‌بینرێت و رۆژی 20ی (ئازار/3)ی 2026 یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزی ئه‌مساڵ 30 ڕۆژ ده‌بێت.
هه‌رێمی كوردستان و عێراق هاوشانی سعودیه و وڵاتانی دیكه‌ی ئیسلامی پشت به بینینی مانگ ده‌به‌ستن بۆ دیاریكردنی بۆنه ئایینیه‌كان و به‌تایبه‌تیش یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له شار و ناوچه جیاجیاجاكان چاودێری بینینی مانگ ده‌كرێت.


وەڵام بدەوه