لەكاتی گەڕانەوەی لە ئەركی خۆی لە گوندەكانی سنووری خانەقین بۆ سنووری قەزای كفری، پێشمەرگەیەک لە بازگەی (باوە مەحموود) لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی تووشی دەمەقاڵێ دەبێت و لە دواوە دەستڕێژی گولـلەی لێ دەكەن و بە سەختی برینداری دەكەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14ـی 3ـی 2026، پێشمەرگەیەكی لیوای سێی پیادەی گەرمیان، لەدوای كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە بازگەی (باوە مەحموود) لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە تەقەی لێ دەكرێت و بە سەختی بریندار دەكرێ.
ئەو پێشمەرگەیە، ئەركی لە گوندەكانی سنووری خانەقینە و بەخۆشی خەڵكی یەکێک لە گوندەكانی سنووری كفرییە، بۆ هاتوچۆكردن ڕێگای بازگەی (باوە مەحموود)ـی بەكار هێناوە، لەكاتی گەڕانەوەشیدا، تووشی دەمەقاڵێ دەبێت و دوای ئەوەی لە بازگەكە دوور دەكەوێتەوە دەستڕێژی گولـلەی لێ دەكەن و بەو هۆیەوە سێ فیشەكی بەر خۆی و فیشەكێكیش بەر ئۆتۆمبێلەكەی دەكەوێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە دوای ڕووداوەكەش، ئەو پێشمەرگەیە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار و پاشان بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كراوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه