Kurdistan Press - ئومێد خۆشناو : نابێت چاوپۆشی لەو کەسانە بکرێت ئومێد خۆشناو : نابێت چاوپۆشی لەو کەسانە بکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئومێد خۆشناو : نابێت چاوپۆشی لەو کەسانە بکرێت

پارێزگاری هەولێر ڕای گەیاند، بە وردی چاودێری بازاڕەكان و نرخ دەكەن، بەهیچ شێوەیەك نابێت چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك بكرێت سەرپێچی و زێدەڕۆیی بكاتە سەر موڵكی گشتی.

 

ئەمڕۆ یەكشەم 15ـی ئادار، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ داڕشتنی پلانی پارێزگا بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆز سەری ساڵی نوێی كوردی بەڕێوەچوو.

 

لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە هێزە تەناهییەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان كرد بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكان، تیشكی خستەسەر دۆخی ناوچەكە بەگشتیی و ئامادەكاری و حاڵەتی ئامادەباشی داودەزگا خزمەتگوزارییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پێشهات و ئەگەر و ڕووداوێك.

 

هەروەها دووپاتی لە ڕێنوێنییەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە هاوئاهەنگی نێوان یەكە كارگێڕییەكان و هێزە تەناهییەكان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی شار و دەوروبەری كردەوە، هەموو لایەنە پێوەندیدارەكانی ڕاسپارد بەوپەڕی توانایانەوە لە خزمەت هاووڵاتییاندابن، بۆ ئەوەی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز بە ئارامی بەڕێوە بچێت.

 

هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی بازاڕ و نرخ و جۆرەكانی خۆراك و پێداویستییەكانی هاووڵاتییان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بەشێوەیەكی گشتیی كرا، پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز دووپات لە چاودێریكردنی چڕ و وردی بازاڕ و نرخ و كەلوپەل و پێداویستییەكانی هاووڵاتییان كردەوە و لیژنەكانیش ڕاسپێردران كە بە وردی چاودێری بازاڕ بكەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە قۆرخكاری بكرێت، بەتایبەت لەم كاتانەدا كە قەیران یان گۆڕانكاریی سیاسی و تەناهی لە ناوچەكەدا ڕوو دەدات.

 

لەبارەی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی، پارێزگاری هەولێر هەموو پاڵپشتییەكی بۆ لایەنە پێوەندیدارەكان دووپات كردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە بەهیچ شێوەیەك نابێت چاوپۆشی لە هیچ كەس و لایەنێك بكرێت سەرپێچی و زێدەڕۆیی بكاتە سەر موڵكی گشتی، لە ڕۆژانی جەژن و پشووەكانیش بەتایبەتی سەرجەم قایمقامیەت و شارەدێ و بنكەكانی ئاسایش و پۆلیسی بە هاوئاهەنگی شارەوانییەكانی ڕاسپارد، لە ئامادەباشیدا بن و ڕێگە نەدەن كەسانێك پشوو و بارودۆخەكە وەك دەرفەت بقۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی سەرپێچی و زێدەڕۆیی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا