هەولێر ...
لە شەوی پیرۆزی قەدردا، دیارییەک بۆ ژیان
ئەمشەو یەکشەممە 2026.3.15، لە هەنگاوێکی مرۆیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە شەوی پیرۆزی قەدردا بەشداری لە هەڵمەتێکی خوێن بەخشیندا کرد.
ئەم هەڵمەتە کە لەلایەن کۆمەڵەی خوێنبەخشانی کوردستان ڕێکخرابوو، ئامانج لێی کۆکردنەوەی خوێن بوو بۆ تووشبووانی تالاسیمیا و ئەو نەخۆشانەی لە دۆخێکی فریاگوزاریدان.
پارێزگاری هەولێر لە کاتی بەشداریکردنیدا ڕایگەیاند، ئەم کارە کەمترین ئەرکە بەرامبەر بەو کەسانەی لە جێگەی نەخۆشیدان و داواشی لە هاوڵاتییان کرد لەم شەوە پیرۆزەدا بە بەخشینی خوێن، ژیان بەکەسانی تر ببخشنەوە.


وەڵام بدەوه