سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە پەیامێک بڵاودەکاتەوە
رۆژی دووشەممە 16ی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سی و هەشتەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە زوڵمێکی زۆر گەورە بوو لە دژی خەڵکی کوردستان، لە هیچ شوێنێکی جیهان نەبووە دەوڵەتێک هاووڵاتیانی خۆی بە چەکی کیمیایی جینۆساید بکات، بەڵام لەناو عێراقدا ئەو تاوانە گەورەیە لەدژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە.
سەرباری ئەو تاوانە دڕندانەیە هێشتا لە عێراقدا کەسانی شۆڤێنی هەن دژی مافەکانی گەلی کوردستانن. تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم تاوانەکانی ڕابردوو بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و یاسایی سەرشانی عێراقە و دەبێ قەرەبووی گەلی کوردستان بکات.
لەویادەدا سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین.


وەڵام بدەوه