بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی هەولێر ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا 100 شوێن سزای دارایی دراون و 14 شوێنیش داخراون و دەشڵێت، بۆ جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز چاودێریی بازاڕ توندتر دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە 17ـی ئادار، هۆگر عەلی، بەڕێوەبەریی چاودێریی بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانماندا بۆ مانگی ڕەمەزان و نزیکبوونەوەی جەژن، لیژنەکانمان لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا هەزار شوێنیان بەسەرکردووتەوە. لە ئەنجامدا 100 شوێن سزای دارایی دراون و 14 شوێنیش بەهۆی سەرپێچی و گرانکردنی نرخەوە داخراون.
بەڕێوەبەریی چاودێریی بازرگانی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، دەستیان بەسەر 23 تۆن لە کەلوپەلی ماوەبەسەرچوودا گرتووە و لەنێو بردراون. جەختیشی کردەوە لیژنەکانیان لە پشکنینی کوالێتی و کۆنترۆڵکردنی نرخ بەردەوام دەبن، بەتایبەت ئەو کاڵایانەی لەم کاتەدا خواستی زۆریان لەسەرە.
سەبارەت بە ئەگەری کەمبوونەوەی خۆراک لە کۆگاکاندا، هۆگر عەلی دڵنیایی بە هاووڵاتییان دا و گوتی: "خۆراک بۆ ماوەی شەش مانگ لە کۆگاکاندا هەیە و هیچ گرفتێکی کەمبوونەوە نییە".
لە کۆتایی قسەکانیدا بەڕێوەبەریی چاودێریی بازرگانی هەولێر ڕایگەیاند، تەنانەت لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان و نەورۆزیشدا، لیژنەکانیان لەنێو بازاڕدا دەبن و ڕێگری لە هەر جۆرە قۆرخکارییەک دەکەن


وەڵام بدەوه