بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر بەڕێوەچوو.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی لەبارەی دۆخی ناوچەکە رایگەیاند
- خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، مان و مردنمان پێکەوە دەبێت.
- حکوومەتی فیدراڵیی عێراق بەرپرسە لە راگرتنی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان.
- هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێک هەڵناگرن.
- ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر کوردستان مووچەخۆری حکوومەتی فیدراڵین.
- هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی کوردستان دەیکەین.
- سوپاسی هاوپەیمانان دەکەین کە رێگری لە هێرشەکان دەکەن.
- هێزە ئەمنییەکانی کوردستان بە بەرپرسیارەتییەوە مامەڵەیان کردووە.
- لەگەڵ هەناردەکردنەوەی نەوتین و پێویست ناکات کەس موزایەدە بە هەناردەی نەوتەوە بکات.
- هەرێمی کوردستان رێگری لە هەناردەکردنی نەوتی عێراق نەکردووە.
- ئێمە زیاتر لە هەر کەسێک پەرۆشی دۆخی ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستانین
- هێرشەکان هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانن.
-داوای دڵنایی دابینکردنی مووچە و بژێوی ژیانی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانمان کردووە
- پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان لەبەرچاو بگرن.
- تووشی کێشەی خۆراک نابین.
نوێ دەکرێتەوە...


وەڵام بدەوه