ئەمڕۆ سێشەممە 3/17، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا. هەروەها جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەر و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه