بەپێی بڕیارێكی هاتوچۆی هەولێر، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قەدەغەیە لەو رێگایانەی دەكەونە دەرەوەی شار و ناوچە گەشتیارییەكان.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی ئادار، لە ئاگادارییەكی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل دەكەینەوە، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل قەدەغەیە.
ئاماژە بەوەش كراوە، كاتی قەدەغەكردنەكە لە حەوتی بەیانی تا 12 شەو لەو ڕێگایانەی كە دەكەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەكان دەبێت.
روون كراوەتەوە، ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و دروست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتیی گەشتیارانە لەم ڕێگایانە.


وەڵام بدەوه