ڕاپۆرتی تایبەتی کەشوهەوا بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان و نەورۆ بڵاو کرایەوە
کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی تایبەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئادار، کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لەگەڵ هاتنی هەردوو جەژنی رەمەزان و نەورۆز شەپۆڵێکی کاریگەر لە هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و دەریایی سپی ناوەڕاست ناوچەکە بەگشتی و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لەم ماوەیە بەرگی هەوا ناجێگیر دەبێت.
کەشناسی دەڵێت، پێشبینیەکان بۆ رۆژانی داهاتوو بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
پێنجشەم 19ی ئادار،
ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چالاک بوونی خێرایی با وە بۆ کاتەکانی ئێوارە دابارین لەسنووری پاریزگای دهۆک و هەولێر بەشێوەی نمەباران دەست پێدەکات پاشان بۆکاتەکانی شەو کاریگەری تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە کەپێشبینی برێکی باش لە باران بارین دەکرێت بەجۆرێک
لە سەعات 6 ی ئێوارەی ئەمرۆ تا 6 ی بەیانی رۆژی هەینی واتا ماوەی 12 سەعات بۆ ناوچە جیاجیاکان بەم شێوەی خوارەوە پێشبینی دەکرێت:
سەنتەری شارەکان وە دەوروبەری
هەولێر 25 – 30 ملم
سلێمانی 15 – 20 ملم
دهۆک 20 – 25 ملم
کەرکوک 30 – 35 ملم
هەلەبجە 10 – 15 ملم
سۆران 15 – 20 ملم
راپەرین 15 – 20 ملم
گەرمیان 20 – 25 ملم
زاخۆ 15 – 20 ملم
هەینی یەکە رۆژی جەژن 20/3/2026
ناجێگیری کەش بەردەوامی دەبێت بەجۆریک نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان دەبارێت وەهەروەها لەناوچە سنوورییەکانی باکور و باکوری رۆژهەلات ( شارۆچکەی حاجی ئۆمەران و شاخەکانی دەوروبەری ) کەمێک بەفر دەبارێت وە هەروەها بۆ کاتەکانی نیوەرۆ و ە دوایی نیوەرۆ هەورە بروسکە لەگەل تاوە باران زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە زیاتر لەناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم وە بۆ بری دابارینی پێشبینی کراو بۆ رۆژی هەینی بۆماوەی 24 سەعات ( 6ی بەیانی تا 6ی بەیانی رۆژی شەموو بەم جۆرەی خوارەوە پێشبینی دەکرێت) بە ملم
هەولێر 20 – 25
سلێمانی 15 – 20
دهۆک 15 – 20
کەرکوک 15-20
هەلەبجە 10-15
سۆران 10 – 15
ڕاپەرین 15 -20
گەرمیان 40-45
زاخۆ 20-25
کەشناسی بۆ ڕۆژی شەموو یەکەم ڕۆژی نەورۆز دەڵێت،
هەوری باراناوی بەردەوامی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان لەنێوان باران و تاوە باران لەگەل بروسکە , لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ ژمارەی هەورە بروسکە رووبەری زیاتر لەناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەجۆرێک لەناوچە دەشتاییەکان زیاتر دەبێت وە پێشبینی بری دابارین بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
ماوەی پێشبینی کراو 6 ی بەیانی رۆژی شەموو تا 6 ی بەیانی رۆژی یەکشەم بە ملیم:
هەولێر 20 -25
سلێمانی 10 – 15
دهۆک 15 -20
کەرکوک 25 – 30
هەلەبجە 5 – 10
سۆران 10-15
ڕاپەرین 10 -15
گەرمیان 15 – 20
زاخۆ 15 – 20
یەکشەم 22ی ئادار:
ناجێگری کەش بەردەوامی دەبێ بەجۆرێک دابارین زیاتر بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت وە زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە , شایانی باسە کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ رۆژی دووشەم لاواز دەبێت وە بری پێشبینی کراو بۆ 24 سەعات لە 6ی بەیانی تا 6ی بەیانی رۆژی دووشەم بەم شێوەی خوارەوە پێشبینی دەکرێت:
لەزۆربەی ناوچەکان لەنێوان 20 – 25 ملم دەبێت تەنیا لەسنووری ناوچە سنووریەکانی باکور ( شیروان مەزن و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ) لەنێوان ( 40 – 50 ملم ) دەخەملێنرێت.
تێبینی / سەبارەت بە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بە ( 5- 7 ) پلەی سیلیزی تا رۆژی دووشەمی داهاتوو لە ڕاپۆرتی رۆژانە ووردەکاریی زیاتر روون دەکرێتەوە.


وەڵام بدەوه