بڕیارە سبەی دەست بكرێتەوە بە دابەشكردنی غازی ماڵان و لە یەكەم هەنگاویش لەرێی كارتی ئەلكترۆنی لە گەڕەكەكان غاز دابەش دەكرێت.
سبەی لە هەولێر دەست دەكرێت بە دابەشكردنی سووتەمەنی و بە تایبەت غاز دەست پێ دەكات.
ئەوەش زانراوە، دابەشكردنی سووتەمەنی غاز لە هەولێر لەرێی كارتی ئەلكترۆنی دابەش دەكرێت.
عومەر عەبدوڵا سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشكردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕای گەیاند، دابەشكردنی غاز لە سلێمانی بەڕێژەی 70% ئاسایبووەتەوە و سبەینێ لەگەڵ دەستبەكاربوونەوەی 15 كارگەی دیكە، ڕێژەكە دەبێتە 90%.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ قەیرانێكی كەمیی غاز لە شارەكە نەماوە و تەنیا ئەمڕۆ 235 بارهەڵگری پڕ لە بتڵە غاز براونەتە گەڕەكەكان و بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێن.
سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشكردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ سەرهەڵدانی كەمیی غازی ماڵان، 185 بریكار، بە نرخێكی گرانتر غازیان بە هاووڵاتییان فرۆشتووە، پسووڵەی سەرپێچییان بۆ كراوە


وەڵام بدەوه