فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، بە توندترین شێوە سەركۆنەی زنجیرە هێرشە تیرۆریستی و دوژمنكارییە بەردەوامەكان دەكەین كە دەكرێنە سەر دانیشتووان و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان. دواینیان ئەو پەلامارە دوژمنكارانەی بەرەبەیانی ئەمڕۆیە كە لەلایەن ئێرانەوە، بە مووشەك هێرش كرایە سەر بنكە و بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
فراكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش كردووە، ئاشكرایە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان هێزێكی یاساییە و لە چوارچێوەی دەستوور و یاساكاندا كاروبارەكانی ئەنجام دەدات، هێزێكە بەپێی یاسا و ڕێسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان و سیاسەتە ئاشتیپارێزییەكانی هەرێمی كوردستان ڕەفتاری كردووە و فاكتەر و پارێزەری ئاسایش و سەقامگیری بووە، هیچ كاتێك هەڕەشە و مەترسی نەبووە بۆ سەر هیچ لایەك، بەتایبەتی دراوسێكانی هەرێمی كوردستان.
"بۆیە پەلاماردانی بەم شێوەیە پێشێلكارییەكی زەقی سەروەریی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراقە، پێچەوانەی هەموو بنەماكانی دراوسێیەتی باش و ڕێسا نێودەوڵەتییەكانە، بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان پێڕەوی لە بێلایەنیی لە شەڕ و كێشەكانی ناوچەكەدا كردووە و هەمیشە خوازیاری ئاشتی و پێكەوەژیانە و دژی هەر جۆرە توندوتیژییەكە"، فراكسیۆنی پارتی وادەڵێت.
ئەوەشی گوتووە، لێرەوە داوا لە حكوومەتی فیدراڵی عێراق دەكەین كە بەرپرسیارێتی دەستووریی خۆی هەڵبگرێت، لە ڕێگەی كەناڵە دیپلۆماسی و فەرمییەكانەوە هەڵوێستی یەكلاكەرەوەی هەبێت بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات و گیانی هاووڵاتییان و هێزە پارێزەرەكانی ئاشتی و ئاسایشی وڵات. هەروەها داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین ڕۆڵی كارای خۆیان ببینن بۆ دانانی سنوورێك بۆ ئەم پێشێلكارییە بەردەوامانە .
باسی لەوەش كردووە، هەرێمی كوردستان هەمیشە فاكتەری سەقامگیریی بووە، ویست و ئیرادەی خەڵكەكەمان بۆ ئاشتی و ئارامی لە هەموو دەستدرێژییەك بەهێزترە و بەم جۆرە پەلامارە نامەردانانە ناشكێت و پاشەكشە ناكات.
لە كۆتایشدا دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەش پێشمەرگە تێكۆشەرە دەكەین كە ئەمڕۆ چوونە كاروانی نەمرییەوە، هەروەها سەری ڕێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی هێزی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزە ناوخۆییەكان دادەنەوێنین كە لە هێرشەكانی ئەمدواییانەدا گیانیان بەخشی، هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
دەستپێکی یەکەمین فێستیڤاڵی دەشتی هەولێر ڕاگەیەندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
فالح ساری بڕیاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
چەندین پڕۆژەی ڕێگاوبان کرانەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
کاتی ناردنی مووچەی مانگی حەوت راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
بەنزینی موحەسن و سوپەریش دادەبەزێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه