Kurdistan Press - رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێكرد رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێكرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێكرد

وەك یەكەم هەنگاوی ڕێكارەكانی تایبەت بە ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەمڕۆ وەزارەتی نەوتی عێراق نوسراوی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كرد، هاوكات هەفتەی داهاتووش لیستی و مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانە دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند ، وەك مانگەكانی پێشوو وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ نوسراوێكی تایبەت بە بەردەوامی هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە كە ئەوەش یەكێكە لە مەرجەكانی وەزارەتی دارایی بۆ ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەو ڕێكارە، دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمیش لیستی مووچە و میزان موراجە و هەروەها داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا بكات، پاشان بەغدا دەست بەناردنی پارەكە دەكات كە ئەوەش بە دڵنیاییەوە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی یەك شەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت، ئەوەی دەمێنێتەوە بابەتی ناردنی 120 ملیار دینارەكەیە كە ئەوەش لە ئێستادا لە گفتوگۆدان لەگەڵ بەغدا بۆ ئەم مانگە بڕەكەی كەمبكرێتەوە بەهۆی بارودۆخی شەڕ و داخرانی سنورەكان و كەمبوونەوەی داهات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا