Kurdistan Press - باران بارین بەردەوام دەبێت باران بارین بەردەوام دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین بەردەوام دەبێت

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو کردەوە

 شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە سلێمانی و گەرمیان لێزمەباران دەبێت

 پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە دادەبەزن و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت

 کەشوهەوای سبەی شەموو بەردەوام هەور دەبێت و ڕێژەی دابارین لە باکوور زیاتر دەبێت

ئەمڕۆ هەینی 27ی ئاداری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو کردەوە و ئاماژەی بە بەردەوامیی شەپۆلی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، بەڵام لە هەندێک کاتدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان، بارانەکە بە شێوەی لێزمەباران دەبێت. هەروەها بڕێکی کەم بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا و ئاراستەکەی باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ، یەک تا سێ پلە نزمتر دەبنەوە.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەموو (28ی ئادار)، کەشناسی پێشبینی دەکات کە ئاسمان هەوری تەواو بێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی ببارێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات کە پێشبینی دەکرێت ڕێژەی دابارین تێیاندا زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر. خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و لە نێوان 15 بۆ 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت، و مەودای بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت، لە کاتێکدا پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ هەینی بەم شێوەیەیە: لە هەولێر 11 پلە، پیرمام هەشت پلە، سۆران 10 پلە، حاجی ئۆمەران سێ پلە، سلێمانی نۆ پلە، چەمچەماڵ 10 پلە، دهۆک 12 پلە، زاخۆ 12 پلە، هەڵەبجە 12 پلە و لە گەرمیان 15 پلەی سیلیزی دەبێت.

بۆ سبەی شەمووش پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما نزیک بن لەم ژمارانە و گۆڕانکارییەکی کەم بەخۆیانەوە ببینن، بە جۆرێک لە هەولێر دەبێتە 13 پلە، پیرمام نۆ پلە، سۆران 10 پلە، حاجی ئۆمەران سێ پلە، سلێمانی نۆ پلە، چەمچەماڵ 10 پلە، دهۆک 13 پلە، زاخۆ 14 پلە، هەڵەبجە 12 پلە و گەرمیان 15 پلەی سیلیزی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا