بە بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن بۆ (2026/4/15) درێژکرایەوە
بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکەو لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان کە لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەخوێنن، وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاردرا بە؛
١- درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لە (2026/3/28) تاکو (2026/4/15).
٢- لە دوای ئەم بەروارە، وەزارەت جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و ڕێنمایی گونجاو دەردەکات.
٣- ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.


وەڵام بدەوه