به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بارانبارین له‌ناوچه جیاجیاكان به‌رده‌وام ده‌بێت، گۆڕانكاریش له پله‌كاین گه‌رما روده‌دات.
وردودرشتی هه‌واڵ؛
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، نمه باران و بارانی مامناوه‌ند به پچرپچڕی ده‌بارێت به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باكور و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی دابارین زیاتر بێت به‌راورد به ناوچه‌كانی دیكه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه بارانی پچڕ پچڕ له هه‌ندێك ناوچه‌ی باكوری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم، له دوای نیوه‌ڕۆ نمه باران سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و له ناوچه شاخاویه‌كان دابارین هه‌ندێكجار مامناوه‌ند ده‌بێت و رێژه‌ی بارانبارین زیاتر ده‌بێت به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی دیكه


وەڵام بدەوه