شارەزایەکی بواری گەردوونناسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی بەڵگەی زانستی یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربان دەکەوێتە 27ی مانگی ئایارەوە.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی ڕاگەیاند: رۆژی 27ی ئایاری 2026، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەوپێیەی لە 16ی ئایاردا، لەکاتژمێر (23:00:59s) چەند کاتژمێر دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوە، مانگ لە هیچ وڵاتێک نابینرێت، لە ئێوارەی ڕۆژی 17ی ئایار، مانگیلە بە ئامێری (تەلەسکۆپ) دەبینرێت، دواتر لەهەمان ڕۆژ واتا بەرواری 17ی مانگی پێنج، نوێبونەوەی مانگیلە لەکاتژمێری (19:30:00s) لە %1.1 دەبینرێت، لە هەرێمی کوردستان.
وتیشی: لە ڕۆژی 18ی مانگ و ڕۆژانی دواتر، فەریزەی حەج دەست پێدەکات، تا ڕۆژی 26ی مانگی پێنج ئەم ساڵی 2026، دەبێتە کۆتا ڕۆژی مانگی (ذوالحجة)، ئەم چەند ڕۆژە پیرۆزە نۆ ڕۆژی (ذوالحجة)یە وەستانە لە کێوی عەرەفە لە ڕۆژی دەیەمدا بە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز هەژمار دەکرێت کە بەرامبەر 27ی ئایاری 2026، دەبێت بەیەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان.
سالار حاجی عەلی باسی لەوەشکرد: ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان، چەندین وڵاتانی ئیسلامی، دوای دوو مانگی ساڵی کۆچی لە جەژنی ڕەمەزانە، چاودێری بینینی مانگ دەکەن، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە 10 رۆژی (ذوالحجە) مانگی عەرەبی جەژن بە فەرمی رایدەگەیەنن.


وەڵام بدەوه