پارێزگای هەولێر هەواڵی ئەوەی بە فەرمانبەران دا كە تا ئێستە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون و رای گەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا قۆناغی حەوتەمی دابەشكردنی زەوی رادەگەیەنرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئادار، پارێزگای هەولێر لەبارەی وەرگرتنی زەویی فەرمانبەران لە پایتەختی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، تا ئێستە ناوی 82 هەزار فەرمانبەر و سوودمەند گەڕاوەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە لە شەش قۆناغی ڕابردوودا، 38 هەزار پارچە زەوی دابەش كراوە و تیمەكان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا قۆناغی حەوتەم ڕابگەیەنین.
زەوی فەرمانبەران بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دابەش دەكرێت، بەشێكی زۆری فەرمانبەری ناو هەولێر هێزەكانی پێشمەرگە و كەسوكاری شەهیدانیش زەوییان وەرگرتووە.
پێشتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رای گەیاندبوو، دابەشكردنی زەوی نزیكەی 15 ساڵ بوو وەستابوو، بەڵام لە ساڵی ڕابردوودا مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا بە دابەشكردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان.


وەڵام بدەوه