تیمی 'هەژماری من' مووچەخۆران لە فێڵێكی ئەلیكترۆنی ئاگادار دەكاتەوە كە بە ناوی بانكەوە داوای كۆدی كارتی بانكی لە هاووڵاتیان دەكەن. دووپاتیشی دەكاتەوە، هیچ كام لە بانكەكان لەڕێگەی نامەوە داوای هیچ شتێک لە هاوبەشەكانیان ناكەن.
چەند ڕۆژێكە ئەكاونتێكی نەناسراو لەڕێگەی واتساپەوە پەیوەندی بە بەشداربووانی بانكی (ئەهلیی عێراقی-NBI) و ئەوكەسانەوە دەكات كە هەژماری (كیو ئاڕ)ـیان هەیە، بە ناوی ئەكتیڤكردنی هەژماری بانكییان، پێیان دەڵێن "كۆدێكت بۆ هاتووە، كۆدەكەمان پێبڵێ، تا هەژمارەكەت ئەكتیڤ بكەین." بەمشێوەیە دەستیان بە زانیارییەكانی نێو هەژمارە بانكییەكە دەگات و چەند پارەی تێدابێت، دەیدزن.


وەڵام بدەوه