وردودرشتی هەواڵ
ئامادەیی سەربازی: قالیباف جەختیکردەوە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی توانای بەرگری و لە ئامادەباشیی تەواودا بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەک.
بەرپرسیارێتیی واشنتن: ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئێستا تۆپ لە گۆڕەپانی واشنتندایە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگێکی گەورە لە ناوچەکەدا.
دەرئەنجامی چاوەڕواننەکراو: سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دا کە هەر لێکدانەوەیەکی نادروست یان هەڵسەنگاندنێکی هەڵە لەلایەن ئەمریکاوە، بەرپرسانی کۆشکی سپی تووشی قەیرانێکی گەورە دەکات و وەڵامێکی پێشبینینەکراویان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
لێدوانی فەرمی:
"وەڵامی ئێران بۆ هەر هەڵەسەنگاندنێکی نادروستی دوژمن چاوەڕواننەکراو و بێسنووری جوگرافی دەبێت و تەواوی ئەژمار و بنکەکانیان تێکدەشکێنێت."
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه