سیستمی پەیرۆڵ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی (شەش) پەسند کرد و خرایە سەر حیسابی فەرمانبەران لە ئەپی KRDPass. ئێستە مووچەخۆران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ئەپڵیکەیشنەوە کۆی مووچە، مووچەی بنەڕەتی، دەرماڵەکان و بڕی لێبڕینەکانیان بزانن.
گرنگترین زانیارییەکان لەسەر لیستی مووچە و ئەپەکە:
ناردنی لیست بۆ بەغدا: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لیستەکە و تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی عێراق دەکرێت و تەنیا چەند وردەکارییەکی کەم لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ماوە.
یەکەی ژمێریاریی: لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، 1,189 یەکەی ژمێریاریی لە سیستمی پەیرۆڵدا پەسند کراون و لیستەکانیان داخل کردووە.
خزمەتگوزارییەکانی KRDPass: ئەم ئەپە کە لەلایەن فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری حكوومەتی هەرێمەوە پەرەی پێدراوە، جیا لە زانینی وردەکاری مووچە بەپێی کۆدی (UPN)، خزمەتگوزاریی وەک جزدانی ئەلیکترۆنی، ناسنامەی دیجیتاڵی و زانینی سزای سەرپێچیی هاتوچۆش لەخۆدەگرێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه