بڕیارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان و کرێنشینان دروست بکرێت، کە پرۆسەی جێبەجێکردنیان لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستپێدەکاتەوە و بە شێوازی قستی درێژخایەنی 15 ساڵ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێن.
گرنگترین زانیارییەکانی پڕۆژەکە:
پشکی هەولێر: لە کۆی گشتی یەکەکانی پڕۆژەکە، شەش هەزار یەکەیان دەکەونە سنووری پارێزگای هەولێر.
شێوازی جێبەجێکردن: پڕۆژەکە بە شێوازی هاوبەشی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت ئەنجام دەدرێت:
حکوومەت: بەرپرس دەبێت لە دابینکردنی زەوی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان (شەقام، ئاو، کارەبا، قوتابخانە و مزگەوت).
کەرتی تایبەت: ئەرکی دروستکردن و تەواوکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونەکە دەگرێتە ئەستۆ.
تێبینی: بەپێی ڕاگەیاندراوی سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر، هەرچەندە لە ئێستادا کارکردن لە پڕۆژەکەدا وەستاوە، بەڵام لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆسەی جێبەجێکردنی دەستپێدەکاتەوە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه