بەپێی بەدواداچوونێکی ڕۆژنامەوانی، ڕسووماتی تاپۆکردنی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن دیاری کراوە. تێچووی تاپۆکردنی زەوییەکان بەپێی شوێنی جوگرافی (شارەدێ، قەزا، و پارێزگا) جیاوازە و بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
له سنووری شارەدێ (ناحیە): بۆ هەر مەترێک زەوی 2,500 دینار وەردەگیرێت؛ واتە تێچووی زەوییەکی 200 مەتری دەبێتە 500 هەزار دینار.
لە سنووری قەزا: بۆ هەر مەترێک زەوی 3,500 دینار وەردەگیرێت؛ واتە تێچووی زەوییەکی 200 مەتری دەبێتە 700 هەزار دینار.
لە سنووری پارێزگا: بۆ هەر مەترێک زەوی 5,000 دینار وەردەگیرێت؛ واتە تێچووی زەوییەکی 200 مەتری دەبێتە 1 ملیۆن دینار.
تێبینی: ئەم پارەیە لە کۆتایی ڕاییبوونی گشت مامەڵەکان و لە کاتی بانگهێشتکردنەوەی فەرمانبەر بۆ شارەوانی بەمەبەستی تاپۆکردن وەردەگیرێت.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه