سەرۆکی حكوومه‌ت، پرسەنامەیەك ئاراستەی سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەکات
مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا بۆ محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی، هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی باوکی دەربڕی و هیواشی خواست خوای گەورە سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ته:
بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان


وەڵام بدەوه