سەرچاوەیەکی حکوومی لە عێراق ئاشکرای کرد کە بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، تۆم باراک، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق، سەردانی هەریەکە لە بەغدا و هەولێر بکات. ئامانجی سەردانەکە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگی سیاسی و ئەمنی، لەوانە تەواوکردنی کابینەی حکوومەتەکەی زەیدی و چارەسەرکردنی کێشەی ئەو پۆستانەیە کە بەر لایەنەکانی بەرەی مقاوەمە کەوتوون، کە ئێستا ئامادەیی خۆیان بۆ داماڵینی چەکەکانیان دەربڕیوە.
هەروەها نێردراوەکەی ئەمریکا لەم سەردانەدا ئامادەکاری بۆ سەردانی چاوەڕوانکراوی زەیدی بۆ واشنتن دەکات و لە هەولێریش دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکات.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه