Kurdistan Press - پەیامێک لە هەژماری من پەیامێک لە هەژماری من | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە هەژماری من

پڕۆژەی "هەژماری من" بۆ بەدیجیتاڵکردنی مووچە و دروستکردنی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، بەپێی نوێترین ئامارەکان ڕێژەی تۆمارکردنی مووچەخۆران لە بەشێک لە پارێزگاکان لە 100% نزیک بووەتەوە.

کورتەی ئاماری پارێزگاکان بەپێی پڕۆژەکە:

هەولێر و دهۆک: بەرزترین ڕێژەی تۆمارکردنیان تۆمارکردووە کە گەیشتووەتە 99%ی کۆی مووچەخۆرانی کەرتی گشتی.

هەڵەبجە: پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا 93%ی فەرمانبەران خۆیان تۆمارکردووە.

سلێمانی: ڕێژەی تۆمارکردنی مووچەخۆرانی کەرتی گشتی گەیشتووەتە 92%.

پڕۆژەی "هەژماری من" لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیەنرا، بە ئامانجی گەشەپێدانی ئابووری و پێشکەشکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاری و سوودی بانکی بە هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێم.

#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا