وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان داتای پسوولەکانی مانگی چواری لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە ماوەی خوولی پسوولەی زۆرینەی هاووڵاتییان لەو مانگەدا نزیکەی 40 ڕۆژ بووە. حکوومەت لەم هەفتەیەدا بڕی سێ ملیار دینار داشکاندنی بۆ هاوبەشانی ماڵان گەڕاندووەتەوە.
بەپێی داتاکان، نیوەی ماڵان لە پڕۆژەکەدا کەمتر لە 49 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە، لە کاتێکدا هاووڵاتییانی سلێمانی و هەڵەبجە کەمترین بڕی پارەیان بۆ گەڕاوەتەوە کە لە نێوان 35 بۆ 41 هەزار دیناردا بووە.
ئێستا زیاتر لە 90٪ی هاووڵاتییان کارەبای 24 کاژێرییان بۆ دابینکراوە و بەهۆی نرخە نوێیەکانەوە، 80٪ی هاووڵاتییان (بەتایبەت کەمدەرامەتان) پارەیەکی کەمتر لە جاران دەدەن بە بەراورد بە خەرجی پێشتری موەلیدە و کارەبای نیشتمانی. پڕۆژەی ڕووناکی لە تشرینی دووەمی 2024 لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە ڕاگەیەندرا و بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاژێری بۆ سەرانسەری هەرێم دابین بکات.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه