ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی کەرکووک دەستگیرکردنی شەش کارمەندی پۆلیسیان لە بازگەی چیمەن (نێوان کەرکووک و سلێمانی) ڕاگەیاند، کە یەکێکیان ئەفسەرە بە پلەی عەقید.
دەستگیرکردنەکە بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و سەرانەسەندن لە هاووڵاتییان و شۆفێران بووە. بەپێی زانیارییەکان، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا چوار کەسیان عەرەبن و دووانیان کوردن، و سەرجەمیان بۆ لێکۆڵینەوەی یاسایی ڕادەستی دادگا کراون.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه