وردەکارییەکانی هەواڵ:
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، هەردی سەلاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، هەڵوێستی فەرمی خۆی لەبارەی پەیوەندیی لەگەڵ حیزبەکەیدا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: «لە ئەمڕۆ بە دواوە، هیچ پەیوەندییەکم بە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە نەماوە و وازم لە یەکێتی هێنا.»
ناوبراو هۆکاری ئەم بڕیارەی بۆ بوونی بێوەفایی، بێوەعدی و نەبوونی هەڵوێستی ڕوون گەڕاندووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە بەو هۆکارانە باوەڕی نەماوە. هەروەها جەختیکردەوە کە لەمەودوا وەک «پەرلەمانتارێکی سەربەخۆ» بەردەوام دەبێت لە ئەرکە پەرلەمانییەکانی و هەر شتێک لە توانایدا هەبێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان دەیكات.
#Kurdistanpress



وەڵام بدەوه