ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ـی حوزەیرانی 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات و تێیدا دوو تەوەر و بابەتی گرنگ تاوتوێ دەکات:
تەوەری یەکەم: خستنەڕووی پوختەی کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵی و گومرگی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا و ئامادەکارییەکان بۆ پەسەندکردنی کۆتایی لە ئەنجوومەنی وەزاریی بۆ ئابووری.
تەوەری دووەم: تاوتوێکردنی چاکسازییەکان لە بواری خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران، و بڕیاردان لەسەر پێشنیاری دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی 500 هەزار دینار.
کورتەی هەواڵ:
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، پەرەپێدانی هەماهەنگییە گومرگییەکان لەگەڵ بەغدا (سیستمی ئەسیکۆدا) و بەرزکردنەوەی کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەت بۆ 500 هەزار دینار تاوتوێ دەکات.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه