کورتەی هەواڵ:
ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، سەردانی سایلۆی هەولێری کرد. پارێزگار ڕایگەیاند کە بۆ ئەمساڵ بڕی 188 هەزار تەن گەنم لە هەر سێ بنکەی (هەولێر، کۆیە، و قوشتەپە) وەردەگیرێت و بەهۆی ڕێژەی باشی بارانبارینەوە، بەرهەمی ئەمساڵ لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە زۆر باشتر بووە. هەروەها جەختی لەوەش کردەوە کە ڕێگە لە هەر جۆرە سەرپێچییەک گیراوە بۆ پاراستنی مافی جوتیارانی ڕاستەقینە، و ئاماژەی بە ستراتیژیەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دا بۆ پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه