تایبەت بۆ دەزگای میدیایی کوردستان پرێس، کورتە و پوختەی گرنگترین زانیارییەکانی تایبەت بە بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکاران:
کاتی جێبەجێکردن و دابینکردنی بودجە
کاتی جێبەجێکردن: بڕیارەکە بە واژۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی وەزارەتی کار و سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکرێت و لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەرچاوەی دارایی: هیچ ترسێک لە سستبوونی بڕیارەکە نییە بەهۆی بودجەوە، چونکە پارەی پێویست لە سندووقی دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا بەردەستە.
گۆڕانکاریی لە بڕی مووچەکاندا
کەمترین مووچە: لە ١٨٠ بۆ ١٩٠ هەزار دینارەوە باز دەدات بۆ ٥٠٠ هەزار دینار.
مووچە بەرزەکان: ئەم ٥٠٠ هەزارە تەنها کەمترین ئاستە؛ ئەو کارمەندانەی کەرتی تایبەت (وەک ئەندازیاران) کە مووچەی تیروپڕیان هەبووە، مووچەی خانەنشینییان دەگاتە ملیۆنێک، ملیۆن و نیو، تا کانی دوو ملیۆن دینار.
مەرجەکانی خانەنشینبوون لە کەرتی تایبەت
بۆ ئەوەی کارمەند و کرێکارانی کەرتی تایبەت خانەنشین ببن، پێویستە ئەم مەرجانەیان تێدابێت:
پیاوان: تەمەنی ٦٠ ساڵ و هەبوونی ٢٥ ساڵ خزمەت.
ئافرەتان: تەمەنی ٥٥ ساڵ و هەبوونی ٢٠ ساڵ خزمەت.
ئامارەکان و گرنگی بڕیارەکە
ئەم هەنگاوە هاندەرێکی گەورەیە بۆ گەنجان تا ڕوو لە کەرتی تایبەت بکەن، چونکە هاوشێوەی کەرتی حکومی، پاداشتی کۆتایی خزمەت و خانەنشینی دەیانگرێتەوە.
لە ئێستادا ٣٢٠ هەزار کارمەند و کرێکاری کەرتی تایبەت دەستەبەرکراون (تەئمین کراون) و تا ئێستاش ١,٧٠٠ کەس خانەنشین بوون و مانگانە ژمارەکە لە زیادبووندایە.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه