کورتەی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند کە لە ئامڕۆ سێشەممەوە کامێراکانی چاودێریی خێرایی لە ڕێگای گەلیی عەلی بەگ بە شێوەی تاقیکردنەوە (تێست) کەوتنە کار و ئەم قۆناغە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
وردەکاریی هەواڵ * جۆری کامێراکان: سیستمەکە بە شێوەی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) خێرایی ئۆتۆمبێلەکان تۆمار دەکات.
دیاریکردنی خێرایی: بەرزترین ئاستی خێرایی ڕێگەپێدراو لەم ڕێگەیەدا ٧٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
کەوتنی فەرمی: دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، ١١ی ئابی ٢٠٢٦، تۆمارکردنی سەرپێچییەکان بە فەرمی دەست پێ دەکات.
سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه