Kurdistan Press - سەدان کەس بوونە پارتی سەدان کەس بوونە پارتی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەدان کەس بوونە پارتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە فەرمی مافی ئەندامێتی بە 700 كەس درا كە تازە پەیوەندییان بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كردووە.
لە چالاكییەكدا كە لە بارەگای لقی 23ی پارتی بەڕێوە چوو، د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا جەختی لەوە كردەوە كە پارتی هەمیشە بژارەی دیالۆگ وەك باشترین ڕێگا بۆ گەیشتن بە چارەسەری سەرجەم کێشەکان سەیر دەكات. ئەوەشی خستە ڕوو كە پارتی خاوەنی دۆزی کوردستانە و پارێزەری دەستکەوتەکانیەتی.
هاوكات رێنمایی كادیرانی پارتی كرد كە بۆ هەر پێشهات و بارودۆخێك کە لە کوردستان و ناوچەکە روودەدات، پێویستە زۆر پیشەییانە و بەپێی ڕێنماییەکانی حزب مامەڵە بکەن و هەمیشە وەک پردی پەیوەندیی نێوان هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕۆڵ بگێڕن و خزمەت بە خەڵکی بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا