سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەبات و دوو تەوەری گرنگی سیاسی، سەربازی و ئابووری دەخاتە بەر باس.
لە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕاپۆرتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دەخرێتە ڕوو کە تایبەتە بە دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هەروەها هەنگاوەکان بۆ یەکسانکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هێزەکان بەراورد بە بەغدا.
لە تەوەری دووەمدا، ئامادەبووان داڕشتن و پێشنیازی کارکردن بە یاسای فیدراڵیی کۆمپانیا گشتییەکان (ژمارە 22ی ساڵی 1997ی هەموارکراو) لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی کەرتی کۆمپانیا گشتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لەگەڵ یاسا فیدراڵییەکاندا.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه