سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/4 ،مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئیڤان یوریچ باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و کرواتیا کرد و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.
باڵیۆزی کرواتیا خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.


وەڵام بدەوه