ئاکرێ – کوردستان پرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند کە لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە سێ تۆمەتبار لەسەر ڕووداوی تەقەکردن و کوژرانی دوو برا و برینداربوونی برایەکی دیکە دەستگیر بکەن، کە ڕووداوەکە لە تەنیشت پارکی گشتیی شارەکەدا ئەنجام دراببوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، تاوانەکە کاتژمێر ۱۲ـی شەوی ڕابردوو لە ناوەندی قەزاکە بە چەک ئەنجام دراوە. هەروەها پۆلیس ئاشکرای کردووە کە تۆمەتبارێکی دیکەی پەیوەندیدار بە هەمان دۆسیەوە هەڵاتووە و گەڕان و بەدواداچوونی چڕ بۆ دەستگیرکردنیشی بەردەوامە.
زانیارییە سەرەتایییەکان دەریدەخەن کە سەرچاوەی شەڕەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان چەند کەسوکار و خزمێکی یەکتردا دەگەڕێتەوە. لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە و ڕێکاری یاساییی توند بەرامبەر تۆمەتباران دەگیرێتە بەر.
#ئاکرێ #پۆلیسی_ئاکرێ #تەقەکردن #کوشتن #دەستگیرکردن #کێشەی_کۆمەڵایەتی #کوردستان #هەواڵ #kurdistanpress


وەڵام بدەوه