Kurdistan Press - وەزارەتی ناوخۆ: هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە ، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات وەزارەتی ناوخۆ: هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە ، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی ناوخۆ: هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە ، دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات

کورتەی هەواڵ:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی بەرامبەر بەو لێکتێگەیشتنە تاکلایەنانەی حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شنگال دەردەبڕێت کە بەبێ ڕاوێژکردن لەگەڵ هەرێم ئەنجام دراون. وەزارەتەکە جەخت دەکاتەوە کە شنگال بە خوێنی سەدان پێشمەرگە ئازاد کراوە و هەر هەنگاوێکی دەرەوەی ڕێککەوتننامەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، پرۆسەی ئاساییکردنەوە لەباردەبات، بۆیە داوا دەکات تەواوی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت یان گەڕانەوە بۆ ئیرادەی خەڵکی ناوچەکە بکرێتە بنەما.

دەقی هەواڵ:

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو لێکتێگەیشتنانە دەکات کە حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە دۆخی شنگال، بە شێوەیەکی تاکلایەنە و بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامیان دەدات. لەم چوارچێوەیەدا، جەخت کراوەتەوە کە هەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە، پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی شنگالە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کراوە.

حکومەتی هەرێم بیرستی هێنەوە کە شنگال و چیای شنگال بە خوێنی ئاڵی ٥٠٠ شەهید و ٣٠٠٠ برینداری پێشمەرگە قارەمانەکان ئازاد کراوە و دەبێ ڕێز لەو قوربانی و تێکۆشانە بگیرێت. هەروەها سەپاندنی واقیعێکی ئەمنی و کارگێڕیی نەخوازراو لە دەرەوەی دامەزراوە شەرعییەکان، دۆخی دەڤەرەکە ئاڵۆزتر دەکات و پرۆسەی ئاساییکردنەوە لەباردەبات.

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند کە تاکە ڕێگەچارەی دروست، جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتننامەی شنگالە؛ چونکە تاکە زامنی پێکهێنانی ئیدارەیەکی شەرعی لەلایەن نوێنەرانی ڕاستەقینەی ناوچەکەوە، دەستپێکردنەوەی ئاوەدانکردنەوە، و سەقامگیرکردنی ئاسایشە، کە ئەمانەش مەرجی سەرەکین بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و شکۆمەندانەی سەدان هەزار خوشک و برای ئێزدی بۆ سەر زێدی خۆیان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە حکومەتی فیدراڵ کراوە کە پابەندی ڕێککەوتننامەی شنگال و سەرجەم ئەو ڕێککەوتنە سیاسی و بەرنامەی حکوومەتانە بێت کە لە بوارەکانی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەدا ئەنجامی داون. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ئەگەر جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنانە ئەستەمە، با بگەڕێنەوە بۆ ڕا و ئیرادەی خەڵکی شنگال بەتایبەتی ئێزدییەکان، چونکە سەقامگیریی دەڤەرەکە و ئارامیی خەڵکەکەی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی ترەوەیە.

#Kurdistanpress

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا