ئەمڕۆ یەکشەممە، ١ی ١١ی ٢٠٢٦، نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر، سەرجەم دەنگدەران ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیەک لە کارتەکانیان، دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن بۆ مەبەستی نوێکردنەوە و دەرکردنی کارتی بایۆمەتری نوێ.
وردەکاری و مەرجەکانی سەردانیکردن:
هۆکاری سەردانیکردن: ئەگەر کارتی دەنگدانەکەت کۆنە، ون بووە، یان تێکچووە، دەتوانیت سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی سەر بە ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر بکەیت بۆ گۆڕین و دەرکردنی کارتی نوێی بایۆمەتری دەنگدەر.
کاتی دەوام: بنکەکانی تۆمارکردن کراوەن بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ.
رۆژانی دەوام: لە یەکشەممە تا پێنجشەممە.
بەڵگەنامە پێویستەکان:
بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە، پێویستە سەردانیکەران ئەم بەڵگەنامە فەرمییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
کارتی نیشتمانی
کارتی زانیاری
فۆرمی خۆراک


وەڵام بدەوه