Kurdistan Press - بڕیاری نوێ بۆ قەرزی کارەبا دەرچوو بڕیاری نوێ بۆ قەرزی کارەبا دەرچوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری نوێ بۆ قەرزی کارەبا دەرچوو

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا ئەو قەرزانەی کرێی کارەبا کە لەسەر هاووڵاتییان و هاوبەشان ماونەتەوە، بکرێن بە قیستی درێژخایەن کە ماوەکەی دەگاتە 24 مانگ. ئەم بڕیارە نزیکەی لەسەدا 30ی ئەو هاوبەشانەی کارەبا دەگرێتەوە کە تا ئێستا قەرزەکانی پێش جێبەجێکردنی سیستەمی "ڕووناکی"ـیان نەداوەتەوە و یەکەم قیستیش دەخرێتە سەر پسوولەی ئەم مانگە.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی کارەبا، بۆ سووککردنی باری سەرشانی هاووڵاتییان، سنوورێک بۆ زۆرترین بڕی قیستی مانگانە دیاریکراوە. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر وەزارەتی کارەبا داشکاندنی لە قەرزەکان کردبوو، کە بەهۆیەوە ملیۆنێک هاوبەش سوودمەند بوون و بڕی 400 ملیار دینار لە قەرزی پێش سیستەمی ڕووناکی لێخۆشبوون کرا.
لە ئێستادا زیاتر لە 500 هەزار هاوبەشی ڕووناکی قەرزیان لەسەر ماوە و خراونەتە سەر سیستەمی قیستی درێژخایەن. لەو ژمارەیە 90 هەزار هاوبەش قەرزەکەیان کەمترە لە 5 هەزار دینار و بە یەک قیست قەرزەکانیان پاک دەبێتەوە. ئەو هاوبەشانەشی قیستیان بۆ کراوە، لەمەودوا لە یەک پسوولەدا هەردوو کرێی مانگانەی کارەبا و قیستی قەرزەکەیان بۆ دێتەوە و پێویستە لە ماوەی 50 ڕۆژدا بڕی پارەکە بدەن.
بەپێی خشتەی قیستەکان بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی، ماوەی قیستەکە تا 24 مانگ دەبێت؛ کەمترین بڕی قیستی مانگانە 20 هەزار دینار و بەرزترینیش 100 هەزار دینار دەبێت. بۆ بازرگانیی بچووکیش ماوەکە 12 مانگە و بەرزترین قیست 200 هەزار دینار دەبێت. هەرچی بازرگانیی گەورە و پیشەسازییە، دەبێت لە ماوەی 6 مانگدا قەرزەکانیان بە قیست بدەنەوە و کەمترین بڕی قیستیشیان 200 هەزار دینار دەبێت بێ ئەوەی سنوورێک بۆ بەرزترین بڕ دانرابێت. ئەگەر بەهۆی دیاریکردنی بەرزترین سنووری قیستەوە قەرزەکە لەو ماوەیەدا تەواو نەبوو، ئەوا ماوەی قیستەکە بۆ مانگەکانی دواتر درێژ دەکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا